رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی لە غەززە: ٢٠ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر غەززە لانیکەم ٢٠ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە. لە ئەنجامی بۆردومانەکانی کۆتایی سوپای داگیرکەردا لانیکەم ٢٠ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە.
توندترینی هێرشەکان لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەی غوراب ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە راستەخۆ بۆ سەر مەدەنییەکان لە نزیکەی قوتابخانەی دارالارقم لە گەڕەکی توفاح لە نزیکەی شاری غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی موخابەرات لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە ئافرەتێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانووی ئەبو غولەیبە لە شاری دەیر بەلاح ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس شەهید و نزیکەی ١٣٠ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ماوەی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی تا ڕۆژی سێشەممە درێژ کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
پەرلەمانی پاکستان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە شەڕی ئێران لە دژی رژێمی داگیرکەری پەسەند کرد. لە بڕیارنامەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری خۆی ڕەوایە، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرا.
لە ئەنجامی نوقبوونی چەند بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا.